ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند

11/06/2020

نەوا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەستگیركردنی 10 تۆمەتباری راگەیاند كە هەستابوون بەئەنجامدانی دزی.
لە راگەیەنراوەكەی ئاسایشی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و نەهێشتنی هەموو جۆرە تاوانێكی دزیكردن و كاری نایاسایی، هێزەكانیان توانیانە لە شەوی  10ی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (446) لە یاسای سزادانی عیراقی  10 كەس دەستگیر بكەن كە هەستاون بە دزینی چەندین ماتۆڕسكیل لەجۆری سێ تایی و دوو تایی و كەلوپەلی ناوماڵ.
باس لەوەشكراوە، هەندێكیان لەو تۆمەتبارانە چەند جارێك لەسەر كاری دزیكردن دەستگیركراون و دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوەو روبەڕوی یاسا كراونەتەوە.
1- تۆمەتبار (م. د. م) لەدایكبوی ساڵی 2005 سلێمانی پیشەی (كاسب).
2- تۆمەتبار (م. ا. ع) لەدایكبوی ساڵی 1999 سلێمانی  پیشەی (كاسب).
3- تۆمەتبار (م. خ. ح) لەدایكبوی ساڵی 2003 سلێمانی پیشەی (خوێندكار).
4- تۆمەتبار (ا. ش. ع) لەدایكبووی ساڵی 2000 سلێمانی پیشەی (كاسب).
5- تۆمەتبار (ل. ب. ع) لەدایكبووی ساڵی 2002 سلێمانی  پیشەی (كاسب).
6- تۆمەتبار (م. ڕ. ر) لەدایكبوی ساڵی 2003 سلێمانی پیشەی (كاسب).
7- تۆمەتبار (ت. ع. ح) لەدایكبوی ساڵی 2003 سلێمانی پیشەی (كاسب).
8- تۆمەتبار (د. م. ح) لەدایكبوی ساڵی 2000 سلێمانی پیشەی (كاسب).
9- تۆمەتبار (ز. د. س) لەدایكبوی ساڵی 2000 سلێمانی پیشەی (كاسب).
10- تۆمەتبار (ڕ. د. ب) لەدایكبوی ساڵی 2000 سلێمانی پیشەی (كاسب).


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group