سلێمانی...كارمەندێكی تەندروستی بە مردویی لە ماڵەكەی خۆیدا دۆزرایەوە

11/06/2020

نەوا
شەوی رابردوو هاووڵاتییەك كە كارمەندی تەندروستییە لە نەخۆشخانەی عەلی كەمال، بە مردویی لە ماڵەكەی دۆزرایەوە، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان خۆی خنكاندوە".
لەوبارەیەوە نەقیب سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند: ئاگاداركراینەوە گەنجێكی تەمەن 35 ساڵ لە گەڕەكی ریعایەی شاری سلێمانی بە حاڵەتی خنكاندن گیانی لەدەستداوە.
ئەوەشی وت: "گەنجەكە كارمەندی تەندروستی بوە لە بەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی عەلی كەمال لە شاری سلێمانی، پەڕاوی لێكۆلینەوەمان بۆ روداوەكە كردووەتەوەو بەپێی لێكۆلێنەوە سەرەتایەكانیش پێدەچێت حاڵەتەكە خۆ خنكاندن بێت".
ئەو هاووڵاتییە ناوی ئەژی نەجمەدینە لەدایكبوی 1985ە، لە بەشی تاقیگەی عەلی كەمال فەرمانبەربوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group