بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی: ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبێت

11/06/2020

نەوا 
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، توانای ئێمە دیاریكراوە لە پێداویستییەكانی نەخۆشخانەو پزیشك و كارمەند، ئەگەر ژمارەیە توشبوانی كۆرۆنا بەمجۆرە روو لەزیادبوون بێت ژمارەی گیان لەدەستدان زیاتر دەبێت.
دكتۆر سەباح نەسرەدین بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە پەیامێكدا هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت، ئەگەر ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا بەمجۆرە بەردەوامبێت و زیاد بكات بەهۆی نەبوونی ئۆكسجین، قەرەوێڵە، ئامێری پزیشكی و دەرمان، پزیشك و كارمەندی تەندروستی خەڵك كۆچی دوایی دەكات، بۆ ئەوەش پێویستە خەڵك خۆپارێزی بكات.
جەخت لەوەشدەكاتەوە، ئەگەر ژمارەكە زیاتر بێت كەس نابێت نەخۆش ببینێت، چونكە ئێمە كەم و كورتیمان هەبووە نەك كەمتەرخەمی، نەخۆشخانەیەك بۆ 7 نەخۆشی چاودێری وردكراوە كاتێك 30 نەخۆشی تێدەكرێت و 15 رۆژ بەبەردەمی ئۆكسجین بەكار دەهێنن بە دڵنیاییەوە كێشە دەكەوێتە سیستمەكەوە بەڵام ئەمە لە كەمتەرخەمییەوە نییە بەڵكو بەهۆی زۆری ژمارەی نەخۆشەكانەو ئەوەش دەبێتە هۆكاری بەرزبوونەوەی گیان لەدەستدان.
دكتۆر سەباح نیگەرانی خۆشی دەردەبڕێت لە بەرانبەر گیان لەدەستدانی ژمارەیەك توشبووی كۆرۆناو ئەوەش دەڵێت: "هیواداران هیچ نەخۆشێك پێویستی بە ئۆكسجین نەبێت ئەگەر بگاتە ئەو حاڵەتە ئەستەمە رزگاری ببێت". 
 


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group