چەمچەماڵ...بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ 4 كەس گیانیان لەدەستدا

11/06/2020

نەوا
بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگایی "تەكیە-چەمچەماڵ" 4 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوەو 3 كەسی دیكەش برینداربوون.
پەیجی بەڕێوەبەرێتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردووەتەوە، رۆژی پێنج شەممە كاتژمێر 4:30 خولەك روداوێكی پێكدادان روویدا لە "ئاوەتەقیوە" نزیكی شاری چەمچەماڵ لەسەر رێگایی "تەكیە-چەمچەماڵ" لەنێوان دووئۆتۆمبیلی دەبڵ تویوتادا.
باس لەوەشكراوە، بەهۆی رووداوەكەوە 4 كەس گیانیان لەدەستداوەو 3 كەسی دیكەش بریندار بوون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group