نه‌وا
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌باره‌ی 400 ملیار دیناره‌كه‌ی حكومه‌تی عیراق كه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كراوه رونكردنه‌وه ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی داھاتی ناوخۆ و پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بۆ موچه‌ی داھاتوو ته‌رخان بكرێت، كه ھێشتا كورتهێنان ھه‌یه و یاخود باقی قه‌رزه‌كانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێته‌وه".
ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی كه حكومه‌تی فیدراڵ له‌ماوه‌ی رابردوو خستییه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی پێشوی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بووه، كه پێشتر مانگانه 453 ملیار دینار بوو. به‌ڵام به‌هۆكاری سیاسی و قه‌یرانی دارایی، ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك راگیرا و پاش جه‌ژنی ره‌مه‌زان به بڕێكی كه‌متره‌وه خراوه سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
له لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دابوو، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مووچه‌ی ته‌واوی فه‌رمانبه‌ران پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت، هه‌ر بۆیه حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركه‌ی خۆی دانوستانی له گه‌ل كۆمپانیاكانی نه‌وت كرد كه ماف وشایسته داراییه‌كانی خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ك دوا بخه‌ن و به‌وجۆره توانرا 375 ملیۆن دۆلار له فرۆشتنی نه‌وت و دواخستنی ماف وشایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكان كۆبكرێته‌وه، هه‌وه‌روه‌ها 150 ملیۆن دۆلاری دیكه له چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نه‌وتی قه‌رز كرا و وێڕای ئه‌مه‌ش بڕی 138 ملیۆن دۆلار (كه به دینار ده‌كاته 165 ملیار و 725 ملیۆن)، له سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆ بۆ ماوه‌ی مانگێك قه‌رز كرا و له‌گه‌ل 17 ملیۆنی هاوپه‌یمانان و 75 ملیۆن دۆلاری داهاتی ناوخۆ، توانرا كۆی موچه‌ی مووچه‌خۆران له پێش جه‌ژن دابه‌ش بكرێت.
چه‌ند رۆژێك دوای جه‌ژن ئه‌و گوژمه‌یه‌ی به‌غدا گه‌یشت. بانكی ناوه‌ندیی عیراق به‌ر له گواستنه‌وه‌ی 400 ملیار دیناره‌كه بۆ سه‌ر ئه‌ژماری بانكیی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم، بڕی 12 ملیار دیناری بۆ قه‌رزی بانكه ئه‌هلییه‌كان بڕی وته‌نها 388 ملیار بۆ هه‌رێم مایه‌وه. له‌و 388 ملیار دیناره، بڕی 165 ملیار‌و 725 ملیۆن دینار قه‌رزی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆی گه‌ڕێندرایه‌وه. ئێستا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه ماوه‌ته‌وه، ئه‌وجا یان ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی داھاتی ناوخۆ و پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بۆ موچه‌ی داھاتوو ته‌رخان بكرێت، كه ھێشتا كورتهێنان ھه‌یه و یاخود باقی قه‌رزه‌كانی مانگی ڕابردووی پێ بدرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
11-6-2020