"مەرج نییە هەموو ئەوانەی عیراق داوای دەكات هەرێم جێبەجێیان بكات بە پێچەوانەشەوە"

11/06/2020

نەوا
بەپێی چەند نوسراوێك، دیوانی چاودێری دارایی ئیتیحادی داوای وردەكاری بەڵگەنامە و تۆمارەكانی خەرجی و داهاتی ناوخۆیی و نەوت و گومرگ و باج لە حكومەتی هەرێم دەكات.
لەوبارەیەوەوە عەبدوڵڵای مەلا نوری پەرلەمانتاری پێشوی كوردستان، كە نوسراوەكانی حكومەتی عیراقی دەستكەوتوە و بڵاویكردونەتەوە، لەبەرنامەی "ئاراستە"ی رادیۆ نەوا ئاماژەی بەوەدا كە "داواكارییەكان دووبەشن، بەشێكیان تەواو دەستورین و بەشێكی دیكەیان گوشاری سیاسی-دەستورییە".
هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ راگەیاندن و ئاشكراكردنی ئەو وردەكارییانە خستەڕو و وتی "با حكومەت و دەسەڵاتدارانی هەرێم دۆسێی نەوت و داهاتەكان بدەنە نوێنەرانی كورد و ئەوانیش لە پەرلەمانی عیراق بیخەنەڕو".
هەر لە بەرنامەكەدا، د.فازیڵ نەبی بریكاری پێشوی وەزارەتی دارایی عیراق ئەوەیخستەڕو كە "داواكەی دیوانی چاودێری دارایی تازە نییە" و وتی "پێشتریش ئەوكاتەی بریكاری وەزارەتی دارایی بوم، ئەو داواكارییانە هەبوون و حكومەتی هەرێمیش مانگانە حساباتی ناردوە و ئێمەش لەگەڵ حساباتی عیراق یەكمانخستون، بەڵام ئەوەی پەیوەندی بە نەوت و كۆمپانیاكانەوە هەیە نەخێر ئەوە پەیوەندی بە تایبەتمەندی حكومەتی هەرێمەوە هەیە".
وتیشی "مەرج نییە هەموو ئەوانەی عیراق داوایان دەكات جێبەجێ‌ بكرێن و بەهەمان شێوەش بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group