بەشیر حەداد: شەرعییە حكومەت قەرزەكانی لە 400 ملیار دینارەكە بداتەوە

12/06/2020

نەوا
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو بڕە پارەی حكومەتی عێراق بۆ هەرێمی كوردستانی ناردووە بەشی مووچەخۆرانە و "شەرعی و یاساییە" ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان قەرزەكانی پێبداتەوە.
 بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەكەناڵی رووداوی راگەیاندوە، ئەو 400 ملیار دینارە بۆ ئەوە نێردراوە بدرێتە فەرمانبەران، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕێك لەو پارەیەی داوەتەوە بە قەرز، ئەوەش كارێكی یاسایی و شەرعییە، "چونكە دەبوایە ئەو 400 ملیار دینارە پێش جەژن بگاتە هەرێمی كوردستان، بەڵام نەگەیشت و حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بڕێك پارەی قەرزكرد بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەران پێش جەژن دابەشبكات".
 تاوەكو ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق لەسەر بابەتەكانی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان رێكنەكەوتوون و بەغداش بڕیاریداوە تاوەكو رێككەوتنێكی نوێ نەكرێت هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان نەنێرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group