هەولێر.. پێنج قایمقام ئاڵوگۆڕیان پێدەكرێت

12/06/2020

نەوا
جێگری پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەێنێت، ئاڵوگۆڕی لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بەردەوامی دەبێت و دوای ناحیەكان، قایمقامی قەزاكانیش هەفتەی داهاتوو ئاڵوگۆڕ دەكرێن.
ھێمن قادر جێگری پارێزگاری ھەولێر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە: ئاڵوگۆڕ لە پۆستە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر بەردەوامی دەبێت، ھەفتەی داھاتووش پۆستی پێنج قایمقام ئاڵوگۆڕ لە شوێنەكانیان دەكرێت.
جێگری پارێزگاری هەولێر، وتیشی: "دوای تەواوبوونی ئەو بارو‌دۆخە، ئەگەری ئەوە هەیە گۆڕانكاری لەپۆستەكانی سنووری پارێزگای هەولێر بكرێت، ئێستا تەنیا ئاڵوگۆڕه.
رۆژی چوارشەممە، ئاڵوگۆڕی له ‌پۆستی 16 بەڕێوەبەری ناحییەی سنووری پارێزگای هەولێر ئەنجام درا.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group