داوا دەكرێت موچەی فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێم بچێتەسەر بەغدا

12/06/2020

نەوا
رێبوار كەریم پەرلەمانتاری كورد لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت: پڕۆژەیەكیان ئامادەیە بۆ ئەوەی موچەی فەرمانبەرانی ڕاستەقینەی هەرێم بخەنە سەر بەغدا، هەمو فەرمانبەرێكی هەرێم لە ‌بەغدادەوە حسابی بانكی بۆ بكەینەوەو‌ لەوێوە پارەكەی بۆ بێتە سەر حسابی بانكی خۆی.
رێبوار كەریم، لەمیانی وتوێژێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا وتویەتی"لە ‌نزیكترین كاتدا كە گەڕانەوە،‌ بۆ بەغداد پڕۆژەیەكیان ئامادەیە،‌ تا موچەی فەرمانبەرانی راستەقینەی هەرێم بچێتە سەر بەغداد. هەمو فەرمانبەرێك حساب بانكی خۆی هەبێت، ڕاستەوخۆ موچەكەی لە ‌بەغدادەوە بۆ بێتە سەر حسابەكەی، نەك سەر حسابی حكومەتی هەرێم، چونكە هیچ گرەنتییەك نیە."
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی،"ئەوە خیانەت نیە خۆ حكومەتی هەرێم دائیرەی دابەشكردنی موچە نییە."


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group