هەولێر.. 72 شوێن بە هۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانەوە داخران

12/06/2020

نەوا
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان 72 شوێنیان داخستووە.
 بەپێی راگەیەنراوێكی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، ئەو شوێنانە رۆژی پێنجشەممە 11ی حوزەیران لە سنووری 10 قایمقامیەتەكەی پارێزگاكە داخراون، هۆكارەكەشی پابەندنەبوونیان بووە بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
 ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و كاسبكاران دەكات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەمامك ببەستن و دەستكێش لەدەستكەن، بۆئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی شارەكە پارێزراوبێت.
 

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group