نه‌وا
وه‌زیری دارایی و ئابوریی هه‌رێم ره‌زامه‌ندیی نیشانداوه بۆ خه‌رجكردنی زیاتر له 26 ملیۆن دینار بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینی پزیشكی له سلێمانی، به‌وه‌ش توانای به‌رهه‌نهێنانی كارگه‌كه زیادده‌كات بۆ 180 بتڵی رۆژانه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی، ده‌رخسته‌یه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانیی بۆ چاككردنه‌وه‌ی به‌شه له‌كاركه‌وتووه‌كانی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینی پزیشكیی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرد، كه ته‌نها 26 ملیۆن و 670 هه‌زار دیناری تێده‌چێت، ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه بۆ خه‌رجكردنی پاره‌كه و داوا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌نجینه‌ی سلێمانی ده‌كات، به‌په‌له پاره‌ی پێویست بۆ چاككردنه‌وه‌ی كارگه‌كه دابین بكات.
به چاككردنه‌وه‌ی به‌شه له‌كاركه‌وتووه‌كانی كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئۆكسجینی پزیشكیی سلێمانی، توانای به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌كه له 75 بتڵی رۆژانه‌وه به‌رزده‌بێته‌وه بۆ 180 بتڵ.