نه‌وا
چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌م هه‌فته‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوبات بكرێت و سه‌ره‌تاش فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریده‌گرن.
له‌وباره‌یه‌وه میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، ئه‌م هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شوباتی ئه‌مساڵ ده‌كات و سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریده‌گرێت، كه ماوه‌ی 40 رۆژه فه‌رمانبه‌ره‌كانی موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، دواتریش موچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خستوه‌ته‌ڕو، به‌پێی داهاته‌كانی نه‌وتی فرۆشراو و ناوخۆ دابه‌شكردنی موچه به‌رده‌وام ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئه‌و 388 ملیار دیناره دا، كه حكومه‌تی فیدراڵی دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان بۆ هه‌رێمی ناردوه.
به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه، بڕی 165 ملیار و 725 ملیۆن دینار قه‌رزی سه‌رمایه‌دارانی ناوخۆی پێدراوه‌ته‌وه و له‌ئێستادا بڕی 222 ملیار و 275 ملیۆن دینار له‌و پاره‌یه ماوه‌ته‌وه، كه ده‌بێت یان له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ و پاره‌ی فرۆشتنی نه‌وت بۆ موچه‌ی مانگی شوبات ته‌رخان بكرێت، كه هێشتا كورتهێنانی ده‌بێت، یاخود قه‌رزه‌كانی دیكه‌ی مانگی رابردوی پێبدرێته‌وه.