نه‌وا
له سبه‌ینێوه له پارێزگاكانی عیراق قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی هاتوچۆ ده‌ستپێده‌كات و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی قه‌ده‌غه‌ده‌كرێت و هاووڵاتیان ناچار به به‌ستنی ده‌مامك ده‌كرێن.
حازم جومه‌یلی بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق له‌لێدوانێكیدا بۆ میدیای فه‌رمیی عیراق رایگه‌یاندوه، له سبه‌ینێوه بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی هاتوچۆ ده‌ستپێده‌كات، كه بڕیاره‌كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ركراوه و لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیی نیشتمانی ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر داوه.
بریكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عیراق ئاشكرایكردووه، قه‌ده‌غه‌ی رێژه‌یی هاتوچۆ له كاتژمێر 5:00ی به‌یانییه‌وه تا 6:00ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق ده‌گرێته‌وه، به‌ستنی ده‌مامك له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه ده‌كرێته ناچاری و دروستكردنی قه‌ره‌باڵغی و كۆبونه‌وه عه‌شایری و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان رێگه‌ی پێ‌نادرێت، ژماره‌ی سه‌ردانیكه‌رانی ناوه‌نده بازرگانی و دوكانه‌كانیش به‌پێی روبه‌ری شوێنه‌كه دیاریده‌كرێت و پێویسته هه‌ر سه‌ردانیكه‌رێك 1 مه‌تر چوارگۆشه روبه‌ری هه‌بێت و ده‌مامكیان به‌ستبێت.
جومه‌یلی دوپاتیشی كردوه‌ته‌وه، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندنه‌بێت به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه، سزای دارایی ده‌درێت و لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌تایبه‌ت له ئه‌گه‌ری دروستكردنی قه‌ره‌باڵغیدا.