راوێژكارێكى ترامپ: بونى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ عیراقدا كاتییه‌

13/06/2020

نه‌وا
گابرێڵ سۆما راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت "بونى هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ عیراقدا كاتییه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا زۆرینه‌ى چه‌كدارانى داعش له‌و وڵاته‌دان و به‌ نه‌مانى ئه‌و رێكخراوه‌ ده‌كشێنه‌وه‌".
سۆما له‌لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا وتویه‌تى، دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌میشه‌ دوپاتیده‌كاته‌وه‌ له‌ عیراق ده‌رده‌چن و ده‌یه‌وێت هێزه‌كان له‌ عیراق و سوریاش بكێشێته‌وه‌.
ئه‌و راوێژكاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختده‌كاته‌وه‌، بونیان له‌ عیراقدا كاتییه‌ و به‌ كۆتاییهاتنى رێكخراوى داعش ده‌كشێنه‌وه‌، له‌كاتێكدا هێزه‌كانیان له‌ 12 بنكه‌ى سه‌ربازى بونیان هه‌بو، به‌ڵام ئێستا له‌ نۆ بنكه‌ كشاونه‌ته‌وه‌ و ته‌نها له‌ سێ بنكه‌دا ماونه‌ته‌وه‌.
گابرێڵ سۆما راوێژكاری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا رونیشیكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌ئێستادا هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشى عیراق، رێكخراوى داعش و بونى هه‌ژمونى گه‌وره‌ى ئێرانه‌، به‌جۆرێك ژماره‌ى چه‌كدارانى داعش له‌ ده‌وروبه‌ری 10 هه‌زار كه‌سدا ده‌بن و به‌شى گه‌وره‌ى ئه‌و هێزه‌ له‌ عیراقدان، هه‌ندێكیش پشتگیرى ئه‌و چه‌كدارانه‌ ده‌كه‌ن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group