نه‌وا
كۆمسیۆنى باڵاى مافه‌كانى مرۆڤى عیراق ئاشكرایكرد، 35 خێزانى ئێزدى، كه ده‌یانه‌وێت له دهۆكه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شنگال، به‌هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه له بازگه‌یه‌ك گیریانخواردوه و داواى به‌هاناوه‌چون ده‌كه‌ن.
فازل غه‌راوى ئه‌ندامى كۆمسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤى عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه، داواكارییه‌كیان له 35 خێزانى ئاواره‌ى ئێزدى قه‌زاى شنگاله‌وه پێگه‌یشتوه و ده‌یانه‌وێت له كه‌مپه‌كانی دهۆكه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه شنگال.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، ئه‌و خێزانانه له خاڵى پشكنینى "به‌دریه" گیریانخواردوه، چونكه بڕیارى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌نێوان پارێزگاكاندا هه‌یه و به‌مه‌به‌ستی رێگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا، هاتوچۆ راگیراوه.
به‌وته‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی عیراق، چه‌ندین په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى فیدراڵى له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقى وه‌زاره‌ته‌كه له دهۆك و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى تر كراوه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى لایه‌نه ئه‌منی و فه‌رمیه‌كان بۆ رێگه‌پێدانی گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و ئاوارانه بۆ شنگال.
غه‌راوى داواش له حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و فه‌رمانده ئه‌منیه‌كان ده‌كات ئاسانكارى بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه بكات، هه‌روه‌ها داواش له حكومه‌ت ده‌كات سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كان دابخات و پێداویستیه‌كانى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاره‌زومه‌ندانه دابین بكات.