شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: دانانی راكان سه‌عید وه‌ك پارێزگاری كه‌ركوك دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌

13/06/2020

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی له‌ خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر بابه‌تی به‌پارێزگار بونی هه‌میشه‌یی راكان سه‌عید بڵاو ده‌كاته‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌.
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌ په‌یجی خۆی رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تێیدا هاتووه‌، هه‌واڵێك له‌ په‌یجی "راكان سه‌عید" بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ به‌وه‌ی كراوه‌ته‌ پارێزگاری كه‌ركوك به‌فه‌رمی، له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ په‌یوه‌ندیمان كرد به‌ نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ ئه‌وه‌یان پشت راستكرده‌وه‌ كه‌ئه‌و هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نییه‌و دووره‌ له‌راستییه‌وه‌.
ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "ئێمه‌ له‌رابردوش دانمان به‌ راكان سه‌عید نه‌ناوه‌ وه‌كو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت و هه‌مو هه‌نگاوێكیش ده‌نێین بۆ ئه‌وه‌ی باجی ئه‌و تاوانانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌دوای 16 ئۆكتۆبه‌ر ئه‌نجامیداوه‌".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتی له‌ خولی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و له‌ پشكی پارێزگای كه‌ركوك دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه‌، "هه‌موو ئه‌و بڕیاره‌ نایاساییانه‌ی له‌لایه‌ن ناوبراو دراوه‌ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌و هیچ به‌هایه‌كی یاساییان نییه‌".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group