نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌پێێ خشته‌یه‌كی دیاریكراوی پارێزگای هه‌ولێر رۆژی 14ی 6ی 2020 ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كه‌م شوێنیش جوتیارانی ناحیه‌ی قوشته‌په گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گرێت.
هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسێكدا وتی: "لیژنه‌ی باڵای پارێزگای هه‌ولێر له رۆژی 14ی 6ی 2020ه‌وه له كاتژمێر هه‌شتی به‌یاننیه‌وه به‌پێێ قۆناغ و خشته‌ی دیاریكراو له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحییه‌كان ده‌ستده‌كات به وه‌رگرتنی گه‌نم".
باسی له‌وه‌شكرد كه وه‌رگرتنی گه‌نم به‌یه‌كسانی ده‌بێت، بۆیه داوا له جوتیارانیش ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ستكرا جیاوازی و كێشه‌یه‌كی یاسایی هه‌یه ئاگادارمان بكه‌نه‌وه‌و ئێمه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه عه‌بدولڕه‌حیم عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر وتی: "بڕی 110 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه له پارێزگای هه‌ولێر وه‌رده‌گیرێت ئه‌ویش به‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقی دیاریكراوه".
روونیشیكرده‌وه كه له سنوری هه‌رێمی كوردستان بڕی 2 ملیۆن و 400 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه داهاتی هه‌رێمه و بڕی داهاتیش له هه‌ولێر 760 هه‌زار تۆن داهاتی جوتیارانه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ته‌نها 390 هه‌زار تۆن له جوتیارانی هه‌رێم وه‌رده‌گیرێت كه ساڵانه ئه‌و زوڵمه له جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.
له‌لایكی دیكه‌وه هێمن موڕاد به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت و چاودێری بازرگانی هه‌ولێر له پرێس كۆنفرانسه‌كه رایگه‌یاند، پرۆسه‌ی وه‌رگرتن به دیاریكراوی ئه‌وه‌یه كه رۆژانه دانه‌وێڵه دیاریكراوه‌كان وه‌رده‌گرین و ئه‌وه‌ش به‌پێێ ناوچه‌كان دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ‌و سه‌ر داخراو بۆ وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه نابێ، ئێمه به‌دواداچوون بۆ داواكاری جوتیاران ده‌كه‌ین، وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه‌ش سه‌ره‌تا له ناوچه‌ی قوشته‌په‌وه ده‌ستپێده‌كات دواتر به‌ناوچه‌كانی تردا ده‌گه‌ڕێین بۆ وه‌رگرتنی دانه‌وێڵه.