نه‌وا
هه‌ڵوێستی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌سه‌ر دابه‌شنه‌كردنی موچه ئاشكرا ده‌كرێت و داواده‌كه‌ن، له رۆژی 14ی حوزه‌یرانه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی بكرێت و به‌هۆی دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگه‌كانی دیكه‌ش سه‌رجه‌م مووچه‌ی موچه‌خۆران بدرێته‌وه.
15 په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی جیاوازه‌كان له‌سه‌ر دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه هاتنه ده‌نگ و رایده‌گه‌یه‌نن، له ئێستادا موچه‌خۆران و خه‌ڵكی كوردستان له دۆخێكی سه‌ختدا گوزه‌ران به‌رێده‌كه‌ن و هیچ پاساوێك نییه بۆ زیاتر دواخستنی موچه، ئه‌وه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زیاتر له دو هه‌فته‌یه 400 ملیار دینار له به‌غداوه هاتوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم-یش له‌وباره‌یه‌وه، كه گوایا ته‌نها 222 ملیار دیناری ماوه، جێی متمانه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان نییه و ده‌بێـت پاره‌ی موچه بدرێته موچه‌خۆران، نه‌ك بۆ شتی دیكه سه‌رفبكرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه داواده‌كه‌ن، له رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكرێت، به‌بێ ده‌سكاریكردنی موچه و یه‌كه‌مین وه‌زاره‌ت-یش، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بێت، كه پزیشك و كارمه‌ند و په‌رستاره‌كانی سه‌ر به‌م وه‌زاره‌ته "سه‌ره‌ڕای خۆبه‌خشه ماندونه‌ناسه‌كانیان" له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی "كۆرۆنا- كۆڤید 19"دان.
15 په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، جگه له‌وه‌ش ئێستا له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانداین و حكومه‌ت موچه‌ی مانگی "شوبات"ی دابه‌شنه‌كردوه، ده‌بێت له كه‌مترین ماوه‌دا، ته‌واوی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بدرێت و حكومه‌تی هه‌رێم-یش به‌رپرسیارانه‌تر و جدیتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا مامه‌ڵه بكات.
ناوی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی واژۆیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كه كردووه به‌مجۆره‌یه: " مه‌م بورهان قانع، شێركۆ جه‌وده‌ت، روپاك ئه‌حمه‌د، سیروان بابان، د. محێدین حه‌سه‌ن یوسف، یاسین خزر، سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، موسلیم عه‌بدوڵلا قه‌سرێ، د. ئیسماعیل ته‌ها سگیری، دیاری ئه‌نوه‌ر حه‌مه‌ڕه‌حیم، هه‌ڵز ئه‌حمه‌د، گۆران عومه‌ر عه‌لی، به‌دریه ئیسماعیل".