سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بایكۆتی سەرتاسەری راگەیاند

13/06/2020

نەوا
سەندیكای كارمەندانی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، "ئەگەر تاوەكو 48 كاتژمێری داهاتوو موچە دابـەشنەكرێت بایكۆتی سەرتاسەری رادەگەیەنین".
هاوژین عوسمان سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە پرێس كۆنفرانسێكدا بەیاننامەی ناوەندی تەندروستی لە سنوری پارێزگای سلێمانی كە ئاڕاستەی حكومەت و سەرۆكایەتی‌ هەرێم و پەرلەمانی كوردستان كردووە خوێندەوەو رایگەیاند، ئەگەر تاوەكو 48 كاتژمێری داهاتو مووچە دابەشنەكرێت كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی سەرتاسەری دەكەن لە نەخۆشخانەكان.
وتیشی: "نزیكەی 100 پزیشك و كارمەندی تەندروستی و فەرمانبەر لە سنوری سلێمانی توشی كۆرۆنا بون، سەرباری پڕ بوونی نەخۆشخانەكان بە توشبوانی كۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا حكومەت ئامادە نییە موچەی كارمەندانی تەندروستی بدات".
زیاتر لە مانگێك تێدەپەڕێت بەسەر دابەشكردنی موچەی مانگی كانوونی دووەمی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام تا ئێستا بەفەرمی هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دیاری نەكراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group