دەست بە تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكان دەكرێت

13/06/2020

نەوا
بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سۆران رایدەگەیەنێت: ئەو هاووڵاتیانەی كە خانووی زێدەڕۆیان هەیە، دەتوانن سەردانیان بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، كە بەپێی رێكارەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، خانووەكانیان تاپۆ دەكرێن.
عەبدولقادر ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای سۆران بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندوە: "ئاگاداری تەواوی هاووڵاتیانی سنووری شارەوانیی سۆران دەكەینەوە، كە لەلایەن لیژنەكانی باڵای تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانەوە بڕیار دراوە خانووە زێدەڕۆكان تاپۆ بكرێن، بۆیە بەپێی یاسای ژمارە (3)ی ساڵی 2019، لە رۆژی یەكشەممەوە ڕێكەوتی 14-6-2020 دەتوانن داواكارییەكانیان بهێنن بۆ قایمقامیەتی قەزای سۆران بە مەبەستی دەستپێكردنی ڕێكارەكانی تەملیككردن."
ئەوەشی خستە ڕوو: ئەمە هەنگاوێكی گرینگە بۆ سوودگەیاندن بە هاووڵاتیان كە ماوەیەكی زۆر بەردەوام دەبێت، تاوەكو هاووڵاتیان بتوانن خانووەكانیان تاپۆ بكەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group