سایلۆی چەمچەماڵ وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنورەكە ئاشكرا دەكات

13/06/2020

نەوا
سایلۆی چەمچەماڵ وادەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی قەزای چەمچەماڵ ئاشكرا دەكات و داواشدەكات جوتیان و شۆفێران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان بن.
لە ئاگادارییەكدا سایلۆی چەمچەماڵ رایگەیاندووە، جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ ئاگادار دەكەینەوە كە رۆژی یەك شەممە 14ی 6ی 2020 یەكەم رۆژی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەبێت.
باس لەوەشكراوە وەرگرتنی گەنم بەپێی ئەم خشتەیەی لای خوارەوە دەبێت، ناحیەی سەنگاو و ناحیەی ئاغجەلەر لە 14-6ەوە هەتا 20-6-2020 گەنمیان لێوەردەگیرێت، سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و ناحیەی تەكییەی كاكەمەند لە 21-6ەوە هەتا 27-6-2020 گەنمیان لێوەردەگیرێت، ناحییەكانی "قادركەرەم، تەكییەی جەباری، شوان و قەرەهەنجیر لە 28-6ەوە هەتا 3-7-2020 گەنمیان لێوەردەگیرێت.
لە كۆتاییدا سایلۆی چەمچەماڵ راشیگەیاندووە، پێویستە سەرجەم جوتیاران و شۆفێران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانبن و ئەو جوتیارانەی كە فریاناكەون گەنم تەسلیم بكەن لە دوای ئەو وادەیەی لەسەرەوە دیاریكراوە گەنمیان لێوەردەگیرێت واتە لە دوای 3ی تەمموزی 2020ەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group