فرسەت سۆفی: بەرپرسیارێتی هەڵە و كەم و كوڕییەكان لە ئەستۆی پارتی و یەكێتیدایە

13/06/2020

نەوا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەرپرسیارێتی هەڵە و كەم و كوڕییەكان لە ئەستۆی پارتی و یەكێتیدایە، بەڵام هەر خۆشیان دەبێ چاكیبكەن.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە وتارێكدا رایگەیاندوە، "ساڵی 2018 لە پەرلەمانی كوردستان ویستمان یاسای چاكسازیی تێبپەڕێنین، بەڵام زانیاری دروستم هەبوو كەسانێك كە دەیان بندیوار و موچەی نایاساییان هەبوو لۆبیان دەكرد بۆ تێپەڕنەبوونی یاساكە و مەكینەی پەیجە ساختەكانیان خستبووەگەڕ، لە كۆتایشدا سەركەوتن و دوو ساڵ پرۆسەكەیان دواخست."
باس لەوەشدەكات، "كاتێك لە 2020 یاسای چاكسازیی تێپەڕبوو، خانەنشینی پلە باڵاكانی هەڵنەوەشاندەوە، بەڵام بەرژەوەندی خوازەكان زانیان دەرچواندنی یاساكە ئەمجارە بووەتە واقیع و ناتوانن پێشی لێبگرن بۆیە تێپەڕی".
پارێزگاری هەولێر راشیگەیاندووە، "راستە بەرپرسیارێتی هەڵە و كەم و كوڕییەكان لە ئەستۆی ئێمەدایە (بە تایبەتی پارتی و یەكێتی)، بەڵام هەر خۆشمان دەبێ چاكیبكەین و رۆژێك زووتر هەنگاوی بۆ بنێین باشترە و دەستبكەین بە ریفۆرمێكی سەرتاسەری و گشتگیر."



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group