هەرێمی كوردستان.. 32 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

13/06/2020

نەوا
تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 15 تووشبووی دیكەی كۆرۆنا چاكبوونەوە و لە گەرمیانیش 17 تووشبوو چاكبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 15 تووشبووی كۆرۆنا دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی بەتەواوی چاكبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیر بۆتەوە، وە پشكنینی تایبەتی یەكیان لەدوای یەكییان بۆ كرایەوە كە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوە ماڵەوە.
راشیگەیاندووە، تا ئێستا 292 تووشبووی ڤایرۆسەكە لەو پارێزگایە چاكبوونەتەوە.
لە لایەكی ترەوە هاوار هۆشیار بەڕێوبەری نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە كەلار رایگەیاند: 17 توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا دوای ماوەیەك مانەوەیان لە ژێر چاودێری تەندروستی و وەرگرتنی چارەسەر پێویست لە نەخۆشخانەی كۆرۆنا لە قەزاكە ئەمڕۆ بە تەواوەتی ڤایرۆسەكان تێپەڕاندووەو چاكبوونەتەوە.
راشیگەیاندووە، ئەو 17 كەسە هەر ئەمڕۆ نەخۆشخانە جێدەهێڵن و دەنێردرێنە ماڵەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group