وەزارەتی تەندروستی: 209 تووشبووی نوێ تۆمار كران

13/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 209 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و شەش تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا دوو هەزار و 101 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراون و 42 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و 632 كەسیش چاكبوونەتەوە.

دەقی راگەیەنراوەكە
ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری
ژمارە (١٠٩)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٥٠٤٨) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٩٥٢) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٨) لە هەولێر، (١٩) لە سلێمانی، (١٦٦٥) لە دهۆك. وە (١٣٠٩٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (١٩٥) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٥٠) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٧٤٥) هەولێر، (٧٢٥) سلێمانی، (٤٦٨) دهۆك، (١٠٢) گەرمیان، (٧٤) راپەڕین، (٢٣٦) سۆران. كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (١٠١٣٧٥)

3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٦) گیان لەدەستدان، (٢٠٩) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٥٦) تووشبوو: (٢٠)تووشبووی دوێنێ و (٣٦)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی قەزای چۆمان، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان، ناحیەی كەسنەزان ، گوندی داوداوە، ناحیەی كەسنەزان، ناحیەی بەحركە، ناحیەی عەنكاوە، گەڕەكی (كوێستان، ئەندازیاران، فەرمانبەران، وەزیران، هیوا سیتی، گوڵان، ئازادی، سەربەستی)

• پارێزگای سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان، (١٣٠) تووشبوو بەم شێوەیە:

شاری سلێمانی (٦) گیان لەدەستدان و (٨٢) تووشبوو: (٧٨)تووشبووی دوێنێ و (٤) گیانلەدەستدانی ئەمڕۆ و (٢) گیانلەدەستانی نەخۆشخانی پێشووكە لە نەخۆشخانە خەوێندرابوون، دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، قەزای كەڵار، قەزای كفری، قەزای چەمچەماڵ.

دەڤەری گەرمیان (٢٧) تووشبوو: بیست و پێنج تووشبوو لە قەزای كەڵار و دوو تووشبوو لە قەزای كفری.

دەڤەری ڕاپەڕین (٢١) تووشبوو: كە دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی حاجیاوە.

• پارێزگای دهۆك (٢٣) تووشبوو: (١٤)تووشبووی دوێنێ و (٩)تووشبووی ئەمڕۆ، دانیشتووی ناو شای دهۆك و قەزای ئاكرێ.

4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٢١٠١) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٢) مردن هەیە و (٦٣٢) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (١٤٢٧) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٣ حوزەیران ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group