نه‌وا
دوای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كۆرۆنا، 67 هه‌زار كه‌س له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌دان.
ئاژانسی میهری ئێرانی له زاری به‌همه‌ن مورادنیا پارێزگاری كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه، له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆناوه تائێستا نمونه له 16 هه‌زار و 600 كه‌س وه‌رگیراوه، كه ئه‌نجامی پشكنینی 11 هه‌زار و 560 كه‌سیان نه‌رێنی بوه و توشبونی 5 هه‌زار و 44 كه‌سیشیان پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
راشیگه‌یاند، تائێستا 3 هه‌زار و 663 نه‌خۆشی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی پارێزگا وه‌رگیراون، له‌وانه 2 هه‌زار و 292 كه‌سیان چاكبونه‌ته‌وه، به‌ڵام 393 توشبویان له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، كه به‌رزترین ژماره‌یان له شاری سنه‌یه.
پارێزگاری كوردستان وتوشیه‌تی "67 هه‌زار كه‌س له ئاستی پارێزگای كوردستان له كه‌ره‌نتینه‌ی ماڵه‌وه‌دان".