نه‌وا
پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، له سنوری هه‌ر 10 قائیمقامییه‌ته‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوای به دواداچون و پشكنین بۆ شوێنه‌كانیان، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێریی و ته‌ندروستییه‌وه ده‌یان شوێنی دیكه داخراون.
پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی له‌وباره‌یه‌وه بڵاوكردوه‌ته‌وه و تێیدا دڵنیایی داوه‌ته هاووڵاتیان، كه له رێگه‌ی لیژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له به‌دواداچون و پشكنینی شوێنه‌كان و چاودێریكردنیان بۆ به‌رگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و جێبه‌جێ كردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ڤایرۆسه. هۆشداریشی داوه هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت روبه‌ڕوی سزا و داخستن ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، له‌ماوه‌ی دوو رۆژدا، له سنوری هه‌ر 10 قائیمقامییه‌ته‌كه‌ی پارێزگای هه‌ولێر، به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، 111 شوێنی دیكه داخراون.
داواشیكردوه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گشتی و پاراستنی ئاسایشی ته‌ندروستی شاره‌كه، هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن و رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێبه‌جێ بكه‌ن.