وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی: مانگی داهاتوو یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
14/06/2020
نه‌وا
كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێت، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هیچ پله باڵایه‌ك نابێت له 3 ملیۆن دینار زیاتر وه‌ربگرێت، ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا.
كوێستان محه‌مه‌د له‌میانی گفتوگۆیه‌كیدا له‌گه‌ڵ میدیای فه‌رمیی بزوتنه‌وه‌كه‌ی، رایگه‌یاندووه، له سه‌ره‌تای مانگی داهاتوه‌وه یاسای چاكسازی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هیچ پله باڵایه‌ك نابێت له سێ ملیۆن دینار زیاتر وه‌ربگرێت، ئاشكراشیكردووه، له دوو مانگی رابردوه‌وه وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت نیو موچه وه‌رده‌گرن.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌ر به بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوپاتیشیكردوه‌ته‌وه، بزوتنه‌وه‌كه بۆ چاكسازی چوه‌ته حكومه‌ت و به‌رپرسیارن به‌رامبه‌ر خه‌ڵك، كه چاكسازیی ده‌كه‌ن و هێنده‌ی به‌شداریكردنیشیان له حكومه‌ت به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرن.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئاشكراشیكردووه، ئه‌م هه‌فته‌یه لیژنه‌ی دانوستانكاری هه‌رێم ده‌چنه‌وه به‌غدا، به‌ڵگه‌نامه و یاسا به‌ركاره‌كانی عیراق و هه‌رێمیان ئاماده كردووه و خه‌ڵكی شاره‌زای یاساییان له‌گه‌ڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی دانوستان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێم شایسته داراییه‌كانی خۆی وه‌ربگرێت.
كوێستان محه‌مه‌د راشیگه‌یاندووه، به‌غدا داوای هه‌موو داهاته‌كان ده‌كات، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رێم هه‌موو داهاته‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكات، پێویسته به‌غداش پاره‌ی موچه و هه‌موو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بنێرێت.