نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له پارێزگای هه‌ولێر دوو توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی كوردستان:
دوو تووشبووی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوی COVID19 له پارێزگای هه‌ولێر، پیاوێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ دانیشتوی كه‌سنه‌زان و ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 70 ساڵ دانیشتوی قه‌زای چۆمان گیانیان له‌ده‌ستدا.
وێڕای پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده و كه‌سوكاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابه‌ندی ڕێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
14 حوزه‌یران 2020
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان هه‌زار و 101 كه‌س توشی كۆرۆنا بوون، له‌نێویاندا 44 مردن هه‌یه و 632 نه‌خۆش چاكبووه‌ته‌وه، ئێستا هه‌زار و 425 نه‌خۆش له‌ژێر چاودێریی پزیشكی دان.