نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
به‌مه‌به‌ستی ئازادكردنی باوكی ئه‌و كچه ناكامه‌ی له هه‌ولێر ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، پارێزه‌ره‌كانی قوربانییه‌كه ده‌ڵێن "ماده‌كانی یاسا شیاوی ده‌سته‌به‌رین بۆ ئازادكردنی باوكی كچه‌كه، كه رۆژی هه‌ینی رابردوو ده‌ستگیركراوه".
باوكی ئه‌و كچه هه‌شت ساڵانه‌ی هه‌ولێر، كه ساڵی رابردو ده‌ستدرێژی كراوه‌ته‌سه‌ر، به‌هۆی دوو ماده‌ی هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه و به‌وهۆیه‌شه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ئازادكردنی باوكی كچه‌كه‌ش، پارێزه‌ر ئه‌یاد كاكه‌یی سه‌رۆكی لقی پارێزه‌رانی هه‌ولێر وتی "په‌یوه‌ست به‌و تاوانه‌ی ساڵی رابردو به‌رانبه‌ر به كچه منداڵه‌كه كراوه، ئێمه به ئه‌ركی خۆمان زانیوه به‌رگری لێ بكه‌ین له په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌وه تا ئه‌نجامی دادگا".
باسی له‌وه‌شكرد، باوكی كچه‌كه دۆسیه‌ی دیكه‌ی له‌سه‌ره و سكاڵای له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ پێڕاگه‌یاندنی به‌وه‌ی له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئاماده‌نه‌بوونی بۆیه بڕیاری ئاگاداركردنه‌وه‌ی كراوه‌ته بڕیاری ده‌ستگیركردن و له رۆژی هه‌ینی 12-6ه‌وه ده‌ستگیركراوه. وتیشی "ئێستا له بنكه‌ی پۆلیسه‌وه هاتوین بۆ دادگا و ماده‌كانی شیاوی ده‌سته‌به‌رییه و داوامانكردوه به‌شێوه‌ی ده‌سته‌به‌ری ئازادبكرێت ئه‌ویش به‌هۆی نه‌بونی دایكی كچه‌كه و باوكیشی له‌لا نییه، بۆیه له‌به‌رخاتری منداڵه‌كه ده‌بێت ئازاد بكرێت و بێ سه‌رپه‌رشت نه‌بێت".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و باوكه باسی له‌وه‌كرد، هه‌م بۆ ئازادكردنی باوكه‌كه و هه‌میش وه‌رگرتنی مافی كچه‌كه، وه‌ك پارێزه‌رانی هه‌ولێر به‌رگری ده‌كه‌ن و تا كۆتایی به‌رده‌وام ده‌بن.
له رۆژی هه‌ینی رابردوه‌وه به بڕیاری دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند، باوكی كچه‌كه ده‌ستگیركراوه و له‌ئێستادا به‌پێی بڕگه یاساییه‌كان ده‌بێت هه‌مان دادوه‌ر له كاتی ده‌وامی ئاسایی بڕیاری ئازادكردنی به ده‌سته‌به‌ر بۆ بدات، به‌ڵام به‌هۆی تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئێستا دادگای هه‌ولێر كه‌ره‌نتین كراوه و ماوه‌ی 10 رۆژیش ماوه ده‌وامی تێدا بكرێته‌وه.