نه‌وا
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، ژماره‌ی قوربانییانی ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر گوندێكی خانه‌قین له دیاله ئه‌نجامیان دا، به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ شه‌ش كوژراو و شه‌ش بریندار.
نه‌قیب جه‌عفه‌ر وائیلی ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی دیاله به ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندوه، له‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆسه‌ر ماڵێك له گوندی دارا سه‌ربه قه‌زای خانه‌قین له باكووری پارێزگای دیاله ئه‌نجامیان دا، شه‌ش كه‌س كوژراون و شه‌شی دیكه‌ش برینداربون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان به ئامانجی راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعش له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستپێكردوه.
مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2017، هێزه عیراقییه‌كان به پاڵپشتی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تیی دژبه داعش و دوای سێ ساڵ له شه‌ڕی سه‌خت دژبه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و روبه‌ره‌یان راگه‌یاند، كه به سه‌دا 50ی خاكی عیراق هه‌ژمارده‌كرا و داعش له هاوینی 2014دا كۆنترۆڵی كردبوو.
وێڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق، داعش-یان له ناوچه‌كان شكستپێهێناوه و شاره‌كانیان ئازادكردوه، به‌ڵام شانه نوستوه‌كانی رێكخراوه‌كه تائێستا به‌رده‌وامن له‌سه‌ر هێرشه‌كانیان به‌تایبه‌ت له گونده‌واری پارێزگاكانی نه‌ینه‌وا، كه‌ركوك، موسڵ، سه‌ڵاحه‌دین و ئه‌نبار.