نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له‌ژێر رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، سایلۆی هه‌ولێر ده‌ستی به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگاكه كرد و بڕیاره پرۆسه‌كه‌ش نزیكه‌ی 50 رۆژ بخایه‌نێت.
له‌وباره‌یه‌وه هێمن سه‌ید موراد به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی و سایلۆی هه‌ولێر به‌وه‌كاله‌ت بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "ئه‌مڕۆ ده‌ستمانكردوه به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیارانی پارێزگای هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌و رێنماییانه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق بۆی دیاریكردوین. له پارێزگاكه‌ی ئێمه 110 هه‌زار تۆن گه‌نم له جوتیاران وه‌رده‌گیرێت و ماوه‌ی وه‌رگرتن ماوه‌ی 50 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی وت "له سایلۆی ناوه‌ندی هه‌ولێر له رێگای هه‌ولێر-گوێڕ، كه توانای وه‌رگرتنی 140 هه‌زار تۆن گه‌نمی هه‌یه، ده‌ستمان به وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران كردوه و ئه‌و بڕه‌ی دیاریكراوه وه‌ریده‌گرین و به‌پێی خشته‌یه‌كیش بۆ جوتیاران دیاریكراوه تا گه‌نمه‌كانیان باربكه‌ن و بیهێنن بۆ سایلۆ تا كرێی گواستنه‌وه و باركردنی زیاده‌یان له‌سه‌ر نه‌كه‌وێت، بۆ ئه‌و خشته‌یه‌ش ئه‌مڕۆ جوتیارانی ناحیه‌ی قوشته‌په گه‌نمه‌كانیان وه‌رده‌گیرێت و دواتریش به‌پێی ناوچه‌كان بانگهێشتی جوتیاران ده‌كرێت تا گه‌نمه‌كانیان بۆ سایلۆ بهێنن".
وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراقی رایگه‌یاندوه، ته‌واوی گه‌نمی جوتیارانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام بۆ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌مویان 390 هه‌زار تۆن دانه‌وێڵه‌یان لێوه‌رده‌گیرێت.