نه‌وا
هاتوچۆی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه درێژده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر.
له‌وباره‌یه‌وه عه‌میدی مافپه‌روه‌ر فه‌ره‌یدون عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی وتوه "بڕیاری لێخۆشبون بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌ی تۆماری یه‌كه‌مجار و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێریان هه‌یه و به‌هۆی كه‌ره‌نتینه‌وه غه‌رامه‌یان كه‌وتوه‌ته‌سه‌ر، تا رۆژی 1-7-2020 درێژكراوه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، له‌ئێستادا مۆڵه‌تی ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌كان، تا 1-7 درێژكراوه‌ته‌وه و شۆفێران ده‌توانن تا ئه‌وكاته، سه‌ردانی هاتوچۆ بكه‌ن و مامه‌ڵه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن.