نه‌وا
له‌سه‌ر هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی شه‌وی رابردوی سنووری خانه‌قین، كه 12 كه‌سی تێدا بوه قوربانی، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه:
شه‌وی 13 له‌سه‌ر 14ی 6ی2020 گرووپێكی چه‌كداری سه‌ر به تیرۆریستانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر گوندی (دارا)ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و به‌داخه‌وه، حه‌وت كه‌س له خێزانێكی كوردی كاكه‌یی، شه‌هیده‌كه‌ن و پێنجی دیكه‌ش بریندارده‌كه‌ن.
ئێمه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به‌توندی دژ به تاوانی قێزه‌وه‌نی له‌و شێوه‌یه ده‌وه‌ستینه‌وه، داواش له هێزه عیراقییه‌كانی ئه‌و سنووره ده‌كه‌ین سه‌رو ماڵی خه‌ڵكی بێ‌تاوان، به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینیی بپارێزن و سه‌لامه‌تی دانیشتوانی ئه‌و سنوورانه له‌ئه‌ستۆی ئه‌و هێزانه‌یه، كه له‌و سنووره جێگیر كراوان.
له‌ماوه‌ی رابردوو، چه‌ندین جار هۆشداریمان داوه له نه‌بوونی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و مه‌ترسیی ئه‌و فه‌راغه ئه‌منیه‌ی له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و سوپای عیراقیمان خستۆته‌ڕوو.
به چه‌ند باره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی له‌و شێوه‌یه، وا ده‌خوازێت به‌زووترین كات، لیژنه‌ی باڵای هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كارا بكرێته‌وه، به‌یه‌كه‌وه له‌رێگه‌ی (پێشمه‌رگه و سوپای عیراقی) كار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه بكرێت، به‌جۆرێك سه‌رو ماڵی رۆڵه‌كانمان له‌و ناوچانه به كورد و عه‌ره‌ب و توركمان و ته‌واوی پێكهاته ئاینی و نه‌ژادییه‌كان پارێزراوبێت.
به ئامانجگرتنی كوردانی ئه‌و ناوچانه و چۆڵكردنی گونده كوردییه‌كان به زه‌بری هێز، تاوان و كوشتن، ته‌نیا كاری ئه‌و گروپه تیرۆریستیانه‌یه كه له‌گه‌ڵ داعش بوون و ده‌یانه‌وێت به‌و كرده‌وه ترسنۆكانه‌یان كورد ناوچه‌كه چۆڵ بكات و به‌رده‌وامی بده‌ن به شاڵاوی ته‌عریب و ته‌هجیر له‌و ناوچانه.
بۆیه هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌ركی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رێگریكردن و له‌ناوبردنی خه‌ونی گڵاوی تیرۆریستان و تاریكپه‌رستانی دژ به رۆڵه‌كانمان ده‌بێت و به‌توندی به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌وڵ و ئامانجێكی له‌و شێوه‌یه ده‌ده‌ینه‌وه.
هاوخه‌می و هاوسۆزی خۆمان بۆ كه‌س و كار‌و خانه‌واده‌ی قوربانیانی ئه‌و تاوانه دژ به‌مرۆڤایه‌تیه دووپات ده‌كه‌ینه‌وه و سه‌لامه‌تی و شیفای به‌په‌له‌ش بۆ برینداران ده‌خوازین.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان