نه‌وا
راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچونه‌وه‌و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان كه‌ره‌نتین كران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، دوای ده‌ركه‌وتنی دوو حاڵه‌تی هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا كه یه‌كێكیان دادوه‌ره له دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (ته‌مییز) و ئه‌وی دیكه‌یان فه‌رمانبه‌ره له دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، بۆیه بڕیاردرا به كه‌ره‌نتینكردنی سه‌رۆكایه‌تی دادگای پێداچونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان (ته‌مییز) و دیوانی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا ده‌كرێت هه‌موولایه‌ك پابه‌ندی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن، هیوای چاكبوونه‌وه‌ش بۆ سه‌رجه‌م توشبوانی كۆرۆنا ده‌خوازێت و خوازیاره هاووڵاتیان پارێزراوبن.