نه‌وا
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا نیگه‌رانیی خۆی بۆ هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردو بۆ سه‌ر گونده‌كانی (دارا و مێخاس)ی سه‌ر به خانه‌قین ده‌ربڕیوه‌و داواشده‌كات، "به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق، سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێننه‌وه".
ده‌قی په‌یامه‌كه:
په‌یامێك له سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
به‌داخه‌وه دوێنێ شه‌و له ئه‌نجامی هێرشێكی تیرۆریستان بۆ سه‌ر گونده‌كانی دارا و مێخاس سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین ژماره‌یه‌ك خوشك و برای كاكه‌یی شه‌هید بوون و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و شه‌هیدانه ده‌كه‌ین و خوای مه‌زن گیانیان به به‌هه‌شت شاد بكات و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێراش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.
ئێمه له كاتێكدا زۆر له دۆخی ناسه‌قامگیریی ئه‌و ناوچانه نیگه‌رانین، له هه‌مانكاتدا جه‌خت له میكانیزمی ھاوكاریی ئه‌منیی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا و گرنگیی هه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سوپای عێراق، سه‌قامگیریی بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێننه‌وه و سه‌روماڵی هه‌موو هاووڵاتییانی ناوچه‌كه بپارێزن.
مه‌سرور بارزانی
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
14-6-2020