نه‌وا
له‌میانی سه‌ردانی "هاكان كاراچای" كونسوڵی گشتی توركیا له هه‌ولێر و شاندی یاوه‌ری بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند، "گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ین به رێككه‌وتن".
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، ئێمه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندیه‌كی مێژویمان هه‌یه له‌گه‌ڵ توركیا‌و ده‌مانه‌وێت له روی ئابوریه‌وه په‌ره به په‌یوه‌ندیه‌كانمان بده‌ین و پێشوازی ده‌كه‌ین له وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی توركیا، بۆ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له هه‌رێمدا، چونكه له هه‌رێمدا ژینگه‌یه‌كی باشی وه‌به‌رهێنان ھه‌یه له‌سه‌رجه‌م كه‌رته ئابوریه‌كاندا.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا وه‌زیری دارایی و ئابوری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ده‌مانه‌وێ گرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ریشه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، وتیشی: "گه‌شبینین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ین به رێككه‌وتن"
هاكان كاراچای كونسوڵی توركیا له كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند، هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان برا و خوشكی ئێمه‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندیه ئابوریه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا په‌ره‌پێبده‌ین.