بومەلەرزەیەكی بەهێز باكوری كوردستانی هەژاند

14/06/2020

نەوا
بومەلەرزەیەكی بەهێز شاری چەولیكی باكوری كوردستانی هەژاند و لە چەند ناوچەیەكی تریش هەستی پێكرا.
میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، بومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە بە پێوەری ریختەر كە ناوەندەكەی شاری چەولیك بووە، روویداوە.
بەپێی ئەو سەرچاوانە بومەلەرزەكە لە ئەرزروم، ئامەد، دێرسیم و ئەرزینجان هەستی پێكراوە.
تا ئێستا لە بارەی زیانە گیانی و مادییەكانی ئەو بومەلەرزەیەوە هیچ زانیاریەك بڵاونەكراوەتەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group