مامۆستا مەزهەر خۆراسانی هۆكاری دورخستنەوەی لە وتاردان ئاشكرا دەكات

14/06/2020

نەوا-كاروان مەحمود 
مامۆستا مەزهەر خۆراسانی بۆ رادیۆ نەوا باس دور خستنەوەی دەكات لە وتاردان و ئەوەش دەڵێت: "بەپێی ئەو قسانەی كراوە وتار لەمزگەوتەكەم رانەگیراوە بەهۆی كۆرۆنا بەڵكو لە وتاردان دورخراومەتەوە".
مامۆستا مەزهەر خۆراسانی پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی حاجی حەمەدئەمین نانەوا لە شاری هەولێر بە رادیۆ نەوای راگەیاند، "لە وتاری هەینی بەپێی نوسراوی وەزارەتی ئەوقاف باسم لە ئامانجە گرنگەكانی وتاری هەینی كردو تێدا جەختم لەوەكردەوە پێویستە بە حەڵاڵ بوترێت حەڵاڵ و بە حەرام بوترێت حەرام هەروەها باسم لەوەشكرد كە ناكرێت تەنها قسە لەسەر لابردنی پرسە بكرێت "پرسە بیدعەیەو تەواو" لەكاتێكدا زۆر شتی گرنگتر هەیە چاكسازی تێدا بكرێت و پێویستە قسە لەسەر ئەوانە بكرێت، جگە لەوەش قسەم لەسەر هەشتاگی كوا چوار سەد ملیار دینارەكە لەكاتێكدا حكومەتی كوردستان ماوەی 29 ساڵە داهاتی هەرێم دەخوات ناكرێت تەنها باسی ئەو 400 ملیار دینارە بكرێت". 
راشیگەیاند، رۆژی یەك شەممە لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بانگكرام گوایە بەهۆی بچوكی مزگەوتەكەو بوونی پەتای كۆرۆنا وتاری هەینی لە مزگەوتەكەم راگیراوەو لەسەر داوای لیژنەی روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا دواتر كەبڵاوم كردەوە پەیوەندیكراوە بەلایەنی بەرپرس باس لەوەكراوە هیچ لیژنەیەك نییە بەوناوە و لێدوان دراوە من لە وتاردان دورخراومەتەوە.
مامۆستا مەزهەر خۆراسانی ئەوەشی وت: "هیچ وادەیەك بۆ گەڕانەوەم دیاری نەكراوەو منیش فەرمانبەرم هەركات وتیان وتاربدە وتاردەدەم، بەڵام ئەگەر ئەم راگرتنی وتاردانە بەهۆی دیكەوە بێت، پێم خۆش نییەو وادەكات لە داهاتوو ئەگەر دوعامان بۆ كوردستان كردووە لەداهاتوو دوعای لێبكەین و ئەگەر خۆشەویستیمان بۆ نیشتمان هەبووبێت جۆرێكی كە بێت". 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group