وەزارەتی ناوخۆ سەرجەم شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە

14/06/2020

نەوا
لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان چەند رێنماییەك دەداتە سەرجەم شۆفێران و ئاگاداریان دەكاتەوە، هەر كەسێك پابەند نەبێت، سزا دەدرێت.
لە بەیاننامەكەدا كە واژۆی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لەسەرە‌، هاتووە، هەر شۆفێرێك ئامێری دەنگی یان روناكی لە ئوتومبێلەكەی ببەستێت سزا دەدرێت بو زانین و ئاگاداریتان.
بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ:
1- ئامێری دەنگی یان رووناكی بە هەموو شێوەیەك بۆ هەموو ئۆتۆمبیلێك قەدەغەیە، جگە لە دەزگای ئەمنی و دەزگا رێگەپێدراوەكان لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و ئەمبوڵانس.
2- هەر كەسێك پابەندی بڕیارەكە نەبێت، بو ماوەی یەك ھەفتە دەست بەسەر ئوتومبێلەكەیدا دەگیرێت و پاكانەی بو دەكرێت و گشت سزایەكان لێوەردەگرێت.
3- بە بڕی یەك ملیون دینار سزا دەدرێت.
4- ئەگەر دوبارە بەكاری ھێنایەوە بە بڕی دوو ملیون دینار سزا دەدرێت.
5- ئەم بەیانە لە رۆژی دیرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group