بەرهەم ساڵح لە بارەی هێرشەكەی سەر كاكەییەكانی خانەقین پەیامێكی بڵاوكردەوە

14/06/2020

نەوا
بەرهەم ساڵح  سەرۆك كۆماری عێراق، وێڕای دەربڕینی هاخەمی بۆ كەسوكاری قوربانیانی روداوەكەی خانەقین، داوایكرد، بۆشاییە ئەمنیەكان پڕبكرێنەوە و راشیگەیاند، خوێنی پڕ بەهای رۆڵەكانمان لەبیر ناكەین.
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، پەیامێكی لەبارەی هێرشەكەی شەوی شەممەی سەر گوندی دارای كاكەییەكانی قەزای خانەقین بڵاوكردەوە و رایگەیاند، بەداخەوەم كە وا جارێكی دیكە گەل و كەسوكاری ئێمە كاكەییەكان دەكرێنەوە ئامانجی تیرۆرستانی داعش، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە كە ئەو هێزە دڕندە و تاوانكارە، تا ئێستاش نمونەیەكی بەرجەستەی مەترسیدارە لەسەر نیشتمانەكەمان.
ڕاشیگەیاندوە:" ئەوەی لێرەدا پێویستە، چڕكردنەوەی هەوڵەكانە بۆ پشتیوانكردنی هێزە ئەمنیەكان، لە سوپا و پێشمەرگە و حەشد، بۆئەوەی بتوانن درێژە بەجەنگی تیرۆریزم بدەن".
 هەروەها لە پەیامەكەیدا، سەرۆك بەرهەم ئاماژەی بەوەشكردوە، "هاوبەشی قوڵی كەسوكاری قوربانیانین و هاوخەمین لەگەڵیاندا، پێیان دەڵێین، خوێنی پڕ بەهای رۆڵەكانمان لەبیر ناكەین".
شەوی شەممە، ژمارەیەك چەكدار هێرشیانكردە سەر گوندی دارای قەزای خانەقین و بەوهۆیەشەوە 7 كەس شەهیدبوون و پێنج كەسیش برینداربوون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group