"نەتەوەیەكگرتوەكان بە دواداچون بۆ 400 ملیارەكە دەكات"

14/06/2020

نەوا
دوو پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنن، ئێوە لە كوردستان بەردەوام بن، ئێمەش لە بەغداد بەردەوام دەبین، "دەڵێن "#كوا_٤٠٠_ملیار دینارەكەی فەرمانبەرانی هەرێم". ئەوەشیان وتووە: "نەتەوەیەكگرتوەكان بە دواداچون بۆ 400 ملیارەكە دەكات".
هەردوو پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق غالب محەمەد و سەركەوت شەمسەدین رایگەیاندووە، دوای ئەوەی بە فەرمی دەستەی نەزاهەی عیراقمان راسپارد بە لێكۆڵینەوە لە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسانی 2020 بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایە لەبری پێدانی موچە، لە وپارەیە قەرزی كۆمپانیاكان و وەبەرهێنەرانی لێداوەتەوە، كە ئەمەش نایاساییە".
سەركەوت شەمسەدین و غالب محەمەد باسیان لەوەشكردووە، نوێنەرایەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق پەیوەندیان پێوەكردین، پرسیاری ئەوەیان كردووە، ئایا ئێوە دوای لێكۆڵینەوەتان كردوە بۆ 400 ملیارەكە؟ ئایا راستە؟ ئێمەش وەڵامان دایەوە كە راستە و 400 ملیارەكە كە لە بەغداد هاتوە نەدراوە بە موچەی فەرمانبەران لە هەرێم، لە كۆتایدا ئەوانیش دەیانەوێ بەدواداچون بۆ ئەو پرسە بكەن وەجێگەی سەرسورمانیان بوو كە چۆن دەكرێت پارەی موچە بۆ دانەوەی قەرز بەكاربهێنرێت. ئەوەشیان وتووە: "ئێمە بەردەوام ئەبین تا بەرپرسانی هەرێم بخرێنە ژێر لێكۆڵینەوەو رێگەنەدرێت موچەی فەرمانبەران بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیاكان بەكاربهێنرێت".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group