هەرێمی كوردستان.. 206 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كران

14/06/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا پێنج حاڵەتی مردن و 206 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.

بەپێی راگەیەنراوەكە، تا ئێستا دوو هەزار و 307 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم تۆمار كراون و 47 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 16 تووشبووش چاكبوونەوە و لە ئێستادا هەزار و 244 تووشبوو لە ژێر چاودێری پزیشكیدان.
دەقی راگەیەنراوەكە

ڕاگەیاندراوی (٢٤) كاتژمێری
ژمارە (١١٠)

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان، ڕێكارەكان بەردەوامن بەم شێوەیە:

1. كەرەنتین
تاوەكو ئەوڕۆ (١٥٠٧٠) هاووڵاتی "ئەوانەی كە لە دەرەوەی ووڵات گەڕانەتەوە وە ئەوانەی كە بەركەوتەی نەخۆشە چەسپێنراوەكان" كەڕەنتین كراون، لەئێستادا تەنها (١٨٥٤) هاووڵاتی لە (٣٦) شوێنی جیاوازی كەرەنتین ماونەتەوە؛ (٢٦٦) لە هەولێر، (١٧) لە سلێمانی، (١٥٧١) لە دهۆك. وە (١٣٢١٦) هاووڵاتی لە كەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەكانیان دوای تەواو كردنی ماوەی ١٤ رۆژ وە ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی بۆیان وپشتراستكردنەوەی ئەوەی كە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین، لەگەڵ كەڕەنتین كردنی ژمارەیەكی تری هاووڵاتییان لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا كە كۆی گشتی (٢٢) هاووڵاتی بوو.

2. پشكنین
لەماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا: (٢٣٨٩) پشكنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان؛ (٩٣٠) هەولێر، (٨٤٣) سلێمانی، (٤٧٣) دهۆك، (٢٠) ‌هەڵەبجە،(٧٦) گەرمیان، (٤٧) راپەڕین.
كۆی گشتی ئەو پشكنینانەی كە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا (١٠٣٧٦٤)

3. دەرەنجامی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو: (٥) گیان لەدەستدان، (٢٠٦) تووشبووی نوێ تۆمار كرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

• پارێزگای هەولێر (٢) گیان لەدەستدان، (٣٧) تووشبوو: لە گەڕەكەكانی (فەرمانبەران، جیهان سیتی، ڕۆشنبیری، تەیراوە، ئازادی، هەولێری نوێ، گوڵان، ڕاستی، ئایندە ٢، MRF)، كۆمەڵگای بنەسلاوە، كۆمەڵگای پیرزین، قەزای سۆران، ناحیەی خەلیفان.

• پارێزگای سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان، (١٦٣) تووشبوو بەم شێوەیە:

ناو شاری سلێمانی (٣) گیان لەدەستدان و (١٣١) تووشبوو: دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، عەربەت، وارماوە، سوسێ، قەزای پێنجوێن، ناحیەی بازیان، پارێزگای كەركوك، پارێزگای بەغداد.

دەڤەری گەرمیان (١٤) تووشبوو: دانیشتووی قەزای كەلار گەڕەكەكانی(سیروان، شۆڕش، شەهیدان، كلاری كۆن، گازینۆ، نەورۆز، بنگرد)، خانەقین

دەڤەری ڕاپەڕین (١٨) تووشبوو: دانیشتووی قەزای ڕانیە، قەزای قەڵادزێ گەڕەكەكانی (ئاشتی، ڕاپەڕین، شەهیدان)، ناحیەی چوارقوڕنە، ناحیەی بێتواتە.

• پارێزگای هەڵەبجە (٦) تووشبوو: دانیشتووی هەڵەبجە و خوڕماڵ.

4. ئاماری گشتی
كۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی كوردستان (٢٣٠٧) تووشبوو، لەنێویاندا (٤٧) مردن هەیە و (١٠١٦) نەخۆش چاكبووەتەوە، وە ئێستا (١٢٤٤) نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشكی دان، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن لەم لینكە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەكانی پزیشكی كە لە ئەركدان، جارێكی داوا دەكەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و دوركەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستكێش، وە لەكاتی پێویستدا پەیوەندی بكەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حكومەتی هەرێمی كوردستان
١٤ حوزەیران ٢٠٢٠


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group