توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی دژی په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد

15/06/2020

نه‌وا
توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی دژی په‌كه‌كه‌ له‌ خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چیاكانی قه‌ندیل و شنگال و ده‌ڤه‌ری برادۆست و كامپی مه‌خمور و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان بۆردومان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی بۆسه‌ر باره‌گاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان دوپاتكرده‌وه‌، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی به‌ گه‌وره‌ ناوبردووه‌ و فڕۆكه‌ی ئێف-16 تیایدا به‌شداره‌.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت، ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ بۆ به‌رگریكردن بووه‌، به‌و پێیه‌ی به‌وته‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌كانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر سنور و بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر بنكه‌كانی پۆلیسی توركیا رۆژ به‌ رۆژ زیاد ده‌كات.
لای خۆیه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوزی نزیك له‌ په‌كه‌كه‌ بۆردومانه‌كانی شه‌وی رابردووی توركیای بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان پشتراستكرده‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ڕژێمی توركیا هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كه‌مپی مه‌خمور، هه‌رێمی شنگال، قه‌ندیل، باڵه‌یان، برادۆست و چه‌ندین ناوچه‌ی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیایان بوردومان كرد، تا ئێستا زیانه‌كانی بۆردومانه‌كان دیار نین.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group