نه‌وا
له پارێزگای هه‌ولێر 121 شوێنی دیكه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كانه‌وه داخراون.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئه‌و 121 شوێنه له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردودا له سنوری 10 قائیمقامیه‌ته‌كه‌ی پارێزگاكه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی چاودێری و ته‌ندروستییه‌وه داخراون، ئه‌وه‌ش به‌هۆی پابه‌ندنه‌بونیان به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ولێر داوا له هاونیشتمانیان و كاسبكاران ده‌كات پابه‌ندبن به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و به‌پێی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماسك ببه‌ستن و ده‌ستكێش له‌ده‌ستبكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی پارێزراوبێت.