نه‌وا
بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌گوڕی 5.6 پله، سنووری قه‌زای كارڵیئۆڤا سه‌ربه پارێزگای چه‌ولیكی باكوری كوردستانی هه‌ژاند.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئافات و دۆخی له‌ناكاو "ئافاد" له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی روودانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی له چه‌ولیك راگه‌یاندووه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو، بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 9 و 51 خوله‌كی ئه‌مڕۆ روویداوه و به‌گوڕی 5.6 پله سنووری قه‌زای كارڵیئۆڤا سه‌ربه پارێزگای چه‌ولیكی هه‌ژاندووه، چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش له قوڵایی 7 كیلۆمه‌تردا بووه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سوله‌یمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی توركیا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، "له نزیكه‌وه چاودێری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و تیمه‌كانیان بۆ ناوچه‌كه به‌ڕێكه‌وتوون."
دوێنێش، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 5.7 پله‌ی رێخته‌ر هه‌مان ناوچه‌ی هه‌ژاند و بووه‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی كه‌سێك و برینداربوونی 18 كه‌سی دیكه‌ش.