نه‌وا
مه‌نسوڕ بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "سه‌ردانی شاندی كوردى بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكیه‌كان ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه، كۆبونه‌وه‌كانى پێشوش هیچ ئه‌نجام و لێكتێگه‌یشتنێكیان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراق تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر دۆسێی نه‌وت و بودجه و موچه و پێشتریش چه‌ندینجار سه‌ردانى به‌غدا كراوه.
بعێجى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى له‌وه‌كردوه، سه‌رجه‌م كۆبونه‌وه‌كانى پێشوى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوه، به‌تایبه‌تى له بابه‌ته گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا وه‌ك نه‌وت و داهاتى نه‌وت و خاڵه سنورییه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كۆبونه‌وه و گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بوه جێى باس بێت و له چوارچێوه‌ى دیمه‌نى راگه‌یاندن و گرتنى وێنه زیاتر تێنه‌په‌ڕیون. هه‌روه‌ك پێیوایه چونی شاندی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه.