نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
رێكخراوێكی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئاشكرایكرد، به‌پێی روپێویه‌ك و به‌دواداچونێكی تایبه‌ت به ره‌وشی كرێكاران بۆی ده‌ركه‌وتوه به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه رێژه‌ی بێكاری نزیكه‌ی 44% به‌رزبۆته‌وه.
عه‌بدولسه‌میع محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی كرێكاران له رێكخراوی ئاشتی و ئازادی به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا به‌دواداچونیان كردوه له‌كاتی هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا ئاماری فه‌رمیان وه‌رگرتوه، كه رێژه‌ی بێكاری نزیكه‌ی 44% به‌رزبۆته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له 73%ی هاووڵاتیان توشی كێشه‌ی ئابوری بوون.
وتیشى "له‌سه‌رئاستی سێكته‌ره‌كان له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ بۆ نمونه كه‌رتی گواستنه‌وه وه‌ك ته‌كسی و مینی پاسه‌كان ته‌نیا له‌شاری هه‌ولێر 45 هه‌زار كه‌س توشی بێكاری بون، له‌لایه‌كی تریش له كه‌رتی پیشه‌سازی زۆرترین كارگه وه‌ستاون و كاریان نه‌كردوه، به‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری دیكه‌ی هاووڵاتی بێكاربون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه به‌شێكی زۆرى كارگه‌كان له ساڵانی رابردودا داخرابون، به‌وهۆیه‌شه‌وه نزیكه‌ی 200 هه‌زار كرێكار بێكاربون".
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی كرێكاران له رێكخراوی ئاشتی و ئازادی ئه‌وه‌شى وت "به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ته‌نیا له كارگه‌كانی چیمه‌نتۆی هه‌رێم نزیكه‌ی چوار هه‌زار كرێكار بێكاربون، كه كۆی گشتی كرێكاره‌كانیان پێنج هه‌زار كه‌س ده‌بن، ئه‌مانه هه‌موی ئاماژه‌ن به‌وه‌ی ده‌توانین بڵێین قه‌یرانی بێكارییه له‌سه‌رده‌می قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنادا".
به‌پێی یاسای ژماره 71ی 1987ی كار، مافی كرێكاران دیاریكراوه، كه له هه‌ر دۆخێكی له‌ناكاو ده‌بێت خاوه‌نكار موچه‌ی مانگێكی ته‌واوه‌تیان پێبدات به‌بێ هیچ بڕینێك، عه‌بدولسه‌میع محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌و مافه یاساییه ئاشكرایكرد، به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئه‌وان به‌شێكی زۆر له خاوه‌نكاره‌كان و كۆمپانیاكان له‌م دۆخه‌ی ئێستادا ئه‌و مافه‌یان نه‌داوه به‌كرێكاران، به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون ژماره‌یه‌ك كرێكاریان ده‌ركردوه، كه ئه‌وه‌ش پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ژیانی كرێكاران.
91 - عه‌بدولسه‌میع محه‌مه‌د