بـابزانین چییان پێدەكرێ بۆ راگرتنی هێرشی بۆمبارانی توركیا بۆ سەر هەرێم؟

15/06/2020

نەوا
راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، پۆستی سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی عیراق كە لەلایەن كوردەوە بەڕێوەدەبرێت ئەگەر بۆ داكۆكردنە لە مافی گەلی كورد، بزانین بۆ راگرتنی هێرشی بۆمبارانی توركیا بۆ سەر هەرێم چییان پێدەكرێت.
تاریق جەوهەر راوێژكاری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان لە نوسینێكدا لە پەیجی خۆی نوسیویەتی: "شەڕی گەورەمان كرد تا سەرۆك كۆمار و وەزیری دەرەوەی عیراق وەربگرین ئەگەر بۆ داكۆكی لەمافی گەلی كوردستانە، دەی بابزانین چیان پێ دەكرێ بۆ راگرتنی هێرشی بۆمبارانی توركیا بۆ سەر هەرێم".
ئەوەشی وتووە: "مادام سوێندیان خواردوە كە سیادەی عیراق بپارێزن، ئەی نازانن هەرێمیش بەشێكە لەو سیادەیەی كە سوێندیان پێخواردوە"!

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group