سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ: لە بۆردومانەكانی توركیادا برینداری زۆر هەن و زۆربەیان مەدەنین

15/06/2020

نەوا
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایكرد، لە بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆ سەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان، بریندارێكی زۆر هەبوون، كە زۆربەیان هاوڵاتیی مەدەنین، بەپێویستیشی زانی حكومەتی هەرێم لەرێگەی نوێنەرایەتییەكانیەوە لە وڵاتان كار لەسەر ئەو پرسە بكات.
شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆ و ئەنجومەنە خۆجێییەكانی پەرلەمانی كوردستان، لەمیانی بەشداریكردنی لە گفتوگۆی "نیو كاژێر"ی رادیۆی نەوا، قسەی لەسەر بۆردومانەكانی شەوی رابردووی فرۆكەكانی توركیا بۆسەر چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان كرد، ئاشكرایكرد، لە بۆردومانەكانی شنگال و مەخمور و لەو ناوچانەی كە كوردانی باكوری كوردستانی لێیە برینداری زۆر هەن، كە بریندارەكان زیاتر هاوڵاتیی مەدەنین.
سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و ناوخۆی پەرلەمان راشیگەیاند، حكومەتی هەرێم لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نوێنەرایەتیی هەیە، هەقە لەرێگەی ئەو نوێنەرایەتییانەوە كار لەسەر ئەو پرسە بكات، پێویستیشە حكومەتی هەرێم لەسەر پێشێلكارییەكان و بەزاندنی سنوری هەرێم قسەی هەبێت، چونكە ئەوە پەرسێكی نەتەوەیی و نیشتمانییە و بەیەك مەودا بۆ گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان و حكومەت وەك یەك وایە، بۆیە ئەركی هەموو لایەكە پارێزگاری لە هەرێمی كوردستان بكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group