سلێمانی...لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەت 11 شوێن دادەخات

15/06/2020

نەوا
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی (11) شوێن دادەخات و سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانیش دەڵێت: "سەرپێچیكاران روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە".
لەشكر حەمید سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكان لە قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت 11 شوێنكاری سەرپێچیكاری لەشاری سلێمانی داخستوە، كە پێشتر ئاگادار كراونەتەوە لەوەی پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی بن، بەڵام بەهۆی بەردەوام بون لەسەرپێچیكردن سەرجەمیان داخراون. 
سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی راشیگەیاند، بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێیوستە شوێنەكانیش زیاتر پابەندبن بە مەرجەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی توندتر بكەنەوە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكاران لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێنەوە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group